nahro2

نةهرؤ ئيبراهيم

  •  

                           بةخيربين بو ويب لؤكى نةهرو  

                      ئازادى

ئةم ويب لوكة تازةيةو هةولَدةدةم لة ماوةى داهاتوودا هةوالَو زانيارى كرنكى تيدا بلاوبكةمةوة بة هيواى سود كةياندن

بؤ خويندنةوةى هةندى لةو نوسينانةى كة لة روزنامةى كوردستان رابورت بلاومكردوةتةوة كليك لة سةر ئةم لينكانةى خوارةوة بكة

    • 12-Mar-2009 02:11:00
      ( ڤێنوس فایەق)..هاوڕێ گیان منیش عاشقم

      ئەگەر نووسین بەلای منەوە یەكێك لە بێهودەترین كردارەكان بێت، ئەوا دەشبێتە یەكێك لە هەرە موستەحیلترین چیرۆكەكانی عیشق، بەڵام ئەوە هیچ مانای وەستان و وازهێنان نییە لە نووسین، مەرج نییە كە پرۆسەیەكمان مومارەسەكرد و لە شوێنێكدا هەستمان كرد بەرەو موستەحیلمان دەبات، ئیتر دەبێت بوەستین، نەخێر دەبێت هەڵوێست وەرگرین و یاخی بین. دەستهەڵگرتن لە نووسینی گۆشەیەكیش بۆمن جۆرێك بوو لە یاخیبوون، رەنگە لەخۆم، رەنگە لەو پرنسیپانەی باوەڕم پێیانە، چونكە نووسین بۆ نووسەرێكی بێدەسەڵات و دەستەپاچەی وەكوو من، وەكوو تلیاك و ماددە هۆشبەرەكانی لێهاتووە، مومكین نییە بتوانم هەناسە بدەم ئەگەر رۆژانە لانیكەم لاپەڕەیەكم رەشنەكردبێتەوە و خەمێكم نەكردبێتە خەڵووز، چونكە بەمدواییە باوەڕی قووڵم پەیداكردووە كە من لەسەری پەنجەكانمەوە هەناسە دەدەم، ئیدی چۆن بتوانم نەنووسم؟

      هاوڕێ گیان نووسین وەكوو پرنسیپ و باوەڕ و خەباتە كە بەردەوام لە بەیانی تا ئێوارە یەخەی گرتووین و بەری نادات. مەگەر قەڵەم بتوانێت لەو ئەشكە تێبگات كە لە سینگمانەوە سەرچاوە دەگرێ و لەسەری پەنجەكانمان دەئاڵێت و وازی لێناهێنێت. بەردەوام بێهیوا دەبم و لەخۆم یاخیدەبم، سوێند ئەخۆم و بەردەوام نایبەمە سەر، ئەگەر نووسینم بە بێهودەترین خەباتیش چوواندبێت، ئەوا لە لاوازترین و بێهیواترین حاڵەتەكانی ئەو عیشقە موستەحیلەدابووم. بەڵام تەواو وەكوو ئەو عیشقەش ناتوانم دەستبەرداری بم، چونكە خوێنی ئەویش بەهەموو جەستەما رەت ئەبێت و هەر ئەو مەرەكەبەیە كە هەموو دەمارەكانمی تەنیوە و خانەكانی لەشمی هەراسان كردووە.

      ئەگەر نووسین بەلای منەوە ئەو بێهودەییە بێت كە باسم كردووە، ئەوە لەبەر ئەوەی زۆربەی جارەكان هەستم كردووە ئەو دەسەڵاتەی من دەخوازم لە رێی نووسینەكانمەوە بەشداری گۆڕینی لەگەڵدا بكەم، نووسینەكانی من و تۆ و ئەوانی دیكە لە چنگێك توتنەوە دەپێچێتەوە و دەیكێشێت و دواجار دوكەڵەكەی دەكات بە ئاسماندا، بەو شێوەیەش سەری پەنجەكانم دەسووتێنێت و زمانم لەسێدارە دەدات.

      هاوڕێ ئازیزەكەم، نووسین بۆ من و تۆ عەنتەریات و خۆدەرخستن و سەركەوتنە بۆشەكان نییە، بەشبەحاڵی خۆم لەوە ئاسانتر نییە بەلامەوە دەست لەهەموو مێژوو و دەسكەوتەكانم هەڵگرم. ئەگەر بۆ یەك چركە هەست بكەم دڵی خوێنەرێكم رەنجاندبێت، رەنگە ئەم قسەیە زیاتر لە خەیاڵەوە نزیك بێت، ئاخر شاعیر و نووسەر ئەو پرنسیپانە دەبەنە سەر ئەرزی واقیع بۆیە زۆرجار ویستراو نین.

      نووسین بۆ من و تۆ ئەو لەعنەتەیە بەری كەوتووین و لەناوچەوانمان نابێتەوە، ئەو خاكەیە وا لەژێر پێماندا.

      نووسین بۆ من و تۆ بووەتە ئەو قەدەرەی كەئەگەر نەمانكوژێت، وازمان لێناهێنیت، بەڵام پرسیارە سەختەكانیش بەردەوام تەنگمان پێهەڵدەچنن، ئەی ئێمە ئەگەر لەڕێی ئەو نووسینانەوە نەبینە پێشەنگ و رووبەڕووی دڕندەی دواكەوتوو و مێشك بەردینەكان نەبینەوە، كەواتە چیمان كرد؟ ئاخر نووسین بۆمن خشڵ و زێڕ و ملوانكە نەبووە تا تەنها بیر لە ناو و ناوبانگ و ناسراوی بكەمەوە. ئەی ئەگەر لە رێی نووسینەكانمەوە لەگەڵ مەلایەكی مزگەوتێك و پیاوێكی ئایینی نەكەومە دیالۆگەوە و لەگەڵ سیاسیەك دەستەویەخە نەوەستمەوە و لەگەڵ حزبییەكدا رووبەڕووی نەبمەوە، ئیدی بۆچی دەنووسم؟

      ئەی ئەگەر نووسین نەبێتە ئامراز و هەنگاوێك بۆ گۆڕین، ئیدی چۆن نابێتە بێهودەیی؟

      ئەی ئەگەر منی عاشق لە رێی نووسینەكانمەوە نەبێت، چۆن ئەتوانم لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەدا هەڵكەم و مامەڵەشی لەگەڵ بكەم؟ ئەی ئەگەر ئەو عیشقە نەبێت چۆن ئەو واقیعە تاڵە بە قوڕگما ئەچێتە خوارەوە؟ كەواتە راستە هەموومان عاشقی نیشتمان و پرنسیپەكانمانین، بەڵام منی خاوەن قەڵەم و نووسین لە دەستەپاچەییدا غەرق بووم و تەنها بە نوویسینی بێهوودە و موستەحیل خۆم ئەخڵافێنم و سەرخۆش ئەكەم.

      .com    

       

                  

          …………………………………..

       

  •              طةنج لة نيَوان واقيع و نائوميَديدا

                                                       نةهرؤ ئيبراهيم

    لة بارودؤخيَكى وةكو ئةمرِؤى كوردستاندا، ئةطةر طةنج بيةويَت دريَذة بة ذيان بدات و وةكو تاكيَكى ئاسايى بذيَت، ثيَويست ئةكات نائوميَد بيت، ضونكة ئةوةى ثيَويستييكانى طةنجى ئةم كؤمةلَطةية ثرِ دةكاتةوة، وونة، يان ئةطةر بة شيَوةيةكى تر ئاماذةى بؤ بكةين، ثيَويستيةكانى طةنج لة دةرةوةى ئيرادةى طةنجدا دةستى بة سةردا طيراوةو خراونةتة ناو ضواضيَوةيةكةوة كة زؤر ئةستةمة بة بىَ روبةرِوو بوونةوةيةكى تووندو تيذ بةرامبةر داطيركةرانى خواستةكانى طةنج، بتوانيريَت هةندىَ لة ثيَويستيكانى لةو ضواضيَوةيةدا بهيَنيَتة دةرةوة بؤ ئةوةى ليَرةوة بتوانيَت طؤشةيةكى بضكووكى ئارةزووةكانى بة دى بهيَنيَت، بؤية ئةطةر ليَرةدا بمانةويَت لة سةر دانانى ئةو ضوارضيَوةيية و ثةيرِةو ليَكةرانى قسة بكةين، ئةوا زؤرى دةويَت و ثيَويستى بةوة دةبيَت كات و شويَنيَكى زؤرى بؤ تةرخان بكةيت، بةلاَم ليَرةدا هةولَ ئةدةم هةندىَ لة لايةنة سةرةكييةكانى داطيركردنى ثيَويستى و ئارةزووةكانى طةنج بخةمة روو، كة ئةمةش لة سنوورى ئةو ضوارضيَوةداية كة كؤمةلَة رةهةنديَكى لات و بيَ هيَز ثةيرِةوةى ليَدةكةن.

    ئةو كؤمةلَة رةهةندةى كةواى لة طةنج كردووة بيَئوميَد بيَت و خؤى لة ئارةزووةكانى ناخى لة طيَلى بدات، هةر ئةو رةهةندة ثرِ لة تووندو تيذةيةى ناو حكومةت و دةسةلاَتى كورديي و ئةو دةست و تاقمة كؤن ثةرستةن كة تاكو ئيَستا لة كؤمةلَطةدا بة دةم راستى ناو دانيشتن و كؤبوونةوةكان لة قةلَةم دةدريَين. بؤية كةسة دةسةلاَتدارةكانى ناو حكومةت بؤ ئةوةى لة ثؤستةكةيان كةم نةبيَتةوة، هةميشة هةولَ دةدةن ثابةندى ئةو ريَنمايانة بن كة خزب بؤى داناون نةك حكومةت، كةواتة لةم كاتةدا دةسةلاتدارانى ناو حكومةت ديلى خزبن، ئةطةر ديلى خزبيش بن ثابةندى ئايدياو بةرنامةكانى خزب دةبن، ئةطةر ثابةندى ئايديياى خزبيش بوون، ناتوانن لة دةرةوةى ئةوةدا هيض بيرؤكةيةكى نوىَ ثةيرِةو بكةن، بؤية ليَرةدا بة بىَ ثةيرِةو كردنى لة نؤيَطةرى، طةنجيش مافةكانى ثشت طؤىَ دةخريَت، ضونكة ثيَداويستيةكانى طةنجى سالاَنى رابروو لة طةلَ ئيَستادا زؤر جياوازة، لة رابردوودا طةنج تةنها لة ثيَناوى دابينكردنى بذَويى خؤى و خيَزانةكةيدا، هةموو جؤرة كاريَكى سةخت و دذوارى دةطرتة بةر، ضونكة بة هؤى ئةو باروودؤخة خراثةى ميللةتى كوردى بة خؤيةوة بينييبووى بة دةستى سةرؤك و بنةمالَةيةكى عيَراقييةوة، وةزعى طةنجى كورديشى بةو ئاراستةيةكدا دةبرد كة هيض خواستى خؤى لة سةر نةبوو، بةلاَم لة ئيَستادا بةو طؤرِانة طةورةيةى جيهان بة خؤيةوة بينيويَتى، لة رووى ثيَشكةوتنى زانست و تةكنةلوَذياو دابونةريَتى نوىَ لة بارى كؤمةلاَيةتيدا، لة بةر ئةم ثيَشكةوتنةى مرؤظايةتى بة خؤيةوة بينيويَتى ثيَداويستييكانى طةنج و نةسلى نويَ جياواز بووة لةو ثيداويستيانة لة ثيَش ئةم طةشةسةندنةدا هةبووة، بةلاَم لة كوردستاندا بة هؤى ئاورِنةدانةوة لة دابينكردنى ثيَداويستيةكانى ئيَستاى طةنج،  بة هةمان شيَوةى سةردةمى حكومةتةكةى سةدام، هاوكيَشةكة لة دووبارةبوونةوةداية لة بارةى ثرِكردنةوةى ثيَداويستيكانى طةنجى ئةم قؤناغةوة، بة هةمان شيَوةى جاران وةزعةكة واى ليَهاتووة طةنج تةنها لة ثيَناوى كؤمةلَيَك ثيَداويستى سةرةتايدا تيَبكؤشيَت و هيض طرنطى بةوة نةدات كة ثيَويستة لايةنيَكى زؤرى ئارةزووة ثةنطخواردووةكانى ناخةوةى بةدى بهيَنيَت. ئةمةى سةرةوة كة ئاماذةمان ثييدا ثيَشيلكردنى خواستةكانى طةنج بوو لة لايةن دةسةلاَتدارةكان و حكومةتةوة.     

    لةيةنيَكى سةرةكى تر لة داثلَوَسينى طةنج و بةستنةوةى بة كؤمةلَيَك بيرو دابونةريَتى مردوو خورافيةوة، ئةو كةسة كؤنانةن كة لة هةموو طوَشةوة قوشبنيَكى ئةم ولاَتةدا، بة نادروستى ثةيرِةو لة بةهاى دابونةريَتة كؤنةكان دةكةن و ليَرةوة ئةيانةويَت طةنجى ئةم قؤناغة وةكو طةنجى سةردةمة كؤنةكان بيربكاتةوةو بة هةمان شيَوةى جاران ثيَداويستى و ئارةزوةكانيان بة نيوة ضلَى بة دةست بهيَنن. هةلَطرى ئةم بيرؤكة كؤنانةش هةريةك لة ريَطةيةكةوة ئارةزووى طةنجى ئةمرِوَى داطيركردووة، ئةوانةى لة ريَطةى ئايينةوة قسة دةكةن، بة هةمان شيَوةى ئةو سةردةمة ئايين شيي دةكةنةوة كةوا لة دةمى مةلايةكى بير تةسكةوة دةيانبيست و بة بىَ هيض تةفسير كردنيَكى بابةتيانة وةريان دةطرت، ئةو كةسانةش كة لة ريَطةى ثابةندبوون بة دابونةريَتة كؤنةكانى طؤمةلَطةوة ئةيانةويَت كؤمةلَطة وةكو ئاذةلَةكان داهيانان نةكات و نةبيَتة خاوةن شارستانيَتى نوىَ، بة هةمان شيَوة ئةمانيش كاريطةريان لة سةر طةنج داناوة بوَ ئةوةى بة ئامانجة رةواكانى خؤى نةطات. ئةوةى ليَرةدا جيطةى سةرسورِمان و ئاماذة ثيَدانة، ئةوةية كؤمةلَيَك بيرؤكةى تر لة نيَوان رةهةندى كةسةكانى ناو حكومةت و ثةيرةوكةرانى بيرؤكةى كؤنى كؤمةلَطةوة هاتووةتة ئاراوة و لةم نيَوةندةدا كاردةكةن، لةو باوةرِةدام ئةم كؤمةلَة بيرؤكةية زؤر لةو دوو لايةنةى كة لة سةرةوة باسمان كرد خراثتر بيَت، لة بةرامبةر بةستنةوةى طةنج و فرِيَدانييان بة ناو طيَذاويَكةوة كة دةرضوونى زؤر ئةستةم ئةبيَت. ترس لةم بيرؤكانةش كة لةو نيَوةندةدان، ئةوةية كة نة خاوةنى رةهةنديَكن لة ناو حكومةتدا بيَت، نة لة سةر بيرؤكةيةك دةرِؤن كة لة كؤندا بوونى هةوبووبيَت، ئةمةش لة كاتيَكدا ئةطةر ثةيرةو لة هةر لايةنيَك لةو لايةنانة بكةيت، ثيَويستة خالَة سلبى و ئيجابيَكانى بزانيت و هةميشة ئةو خالاَنةش ثيَش ضاو بخةيت، ئةم كؤمةلَة بيروَكةيةش لة دةستةيةك خويَندةوار و نةخويَندةوار ثيَك هاتوون، كة لةرِاستيدا خويَندةوارةكانيش بة هةمان ئةو ريَرةوةدا دةرِؤن كة نةخويَندةوارةكانى ثيَدا دةرؤن، ضونكة ئةوةى لايةنة نةخويَندةوارةكة دةيكات، لة لايةنة نةخويَندةوارةكةدا بة ئاشكرا دووبارة دةبيَتةوة.

    لة ئةنجامى بوونى ئةم هةموو رةهةندة بىَ بةرنامةية كة لة ناو حكومةتدان و ئةو دةستة زؤرة ناتةندروستانةى لة ناو كؤمةلَطةدا هةن، طةنج ناتوانيَت بة ئوميَدةوة بذيَت، ضونكة ئاسوودة بوونى طةنج بةستراوة بة  طؤرِانةكانى كؤمةلَطةى مرؤظايةتيةوة، لة هةمان كاتدا هاوتاية لة طةلَ ثيَشكةوتنةكان لة رووى دابو نةريَتة كؤمةلاَيةتييةكانةوة، بؤية لة كؤمةلَطةى كورديدا كة ئةو ثيَويستية سةركييانةى طةنجى تيَدا نيية، كاريطةى تةواوى لة سةر طةنج داناوة كة بة هيوا و ئوميَديكى تةواوةوة نةذيَت. لة ناو بازنةى ئةم كيَشانةدا ئةطةر طةنجيَك بيةويَت بة هيواو خواستةكانى خؤى بطات، توشى شؤك دةبيَت و ديسانةوة دةبيَت بة نائوميَدى و سةرسةختى هةولَى ئاسوودة بوونى خؤى بدات.

    تاكة ضارةسةري طةنجى ناو ئةم خانووة تاريكة كة ناوى كوردستانى ليَنراوة، لة رةط دةرهيَنانى ئةو بيرؤكةو رةهةندة نادروستانةية كة لة ثيَشدا ئاماذةم ثيَدا.

    بؤية ئةو بارة ناهةموارةى كةوا ئةمرِؤ لة كوردستاندا طةنجى تيَكةوتووة، هيَندةى ئةو كارة نارِةواية كة دايك و باوكيَك نةوةىخؤيان سةرببرِن.

     

     

     

     

  • “سةرةتاكاني ناسيوَناليزم لة جيهاني ئيسلامدا دةطةرِيَتةوة بوَ سةردةمي عوسمانييةكان بة تايبةتى لة سالَي (1918) كة زياتر عوسمانييةكان كارييان لةسةر نةتةوة دةكرد نةك ثةيامي ئيسلامي.”

     

    “مرؤي جيهاني ئيسلامي لة ئةمرِؤدا طةشبينيَكي بيَئيرادةن لة ثاي ئةو هةموو شارستاني و ذيارةي كة بؤيان بة جيَماوة، كةضي لة ئةمرِؤدا توشي دؤطمايةكى خورافى بوون.”

     

    مرؤظي كوَن لة نيَوان ئةفسانة و ئاييندا

     

    ثسثوَراني بواري شويَنةوار وشارستانييةت باسي ثةيوةندييةكي روحي بةهيَز دةكةن لة نيَوان مروَظي كوَن و ئةو هيَزة شاراوةي كة ئةيثةرستن، ثةرستنى ئةم هيَزةش بوَ ضارةسةري ئةو تةنطةذانةى كة مؤظةكانى ئةو سةردةمة لة تواناياندا نةبووة بة سةريدا زالَبن، بؤية ناضار ثةنايان دةبردة بةر ئاسودةطى روحي، ئةمةش لة ريَطةي بةرجةستةكردن و ليَكضواندني ئةو هيَزة شاراوانةي كة دةيان ثةرستن بة شتانيَكي بةرجةستة و ماددي كة هةر خوَيان دروستيان دةكرد، هةروةها قورباني و مةراسيمي تايبةتييان بوَ ساز دادا، كة هةموو ئةمانةش لة ضوارضيَوةي بيرِورِا ئاينييةكان خؤى دةبينييةوة، لةطةلَ ئةمةشدا ضةند بيروبوَضوونيَكى جياواز هةبووة لاي نةتةوة كوَنةكان سةبارةت دروست بووني مروَظ واتة (خلق الانسان)، دروست بووني طةردوون واتة (خلق الكون). ئةم ثرسيارانة و ثرسيارطةليَكي تر لةلاي مرؤظةكان ضةكةرةى كرد، كة بة دواى وةلاَمى ئةم ثرسيارانةدا دةطةرِان، بةم شيَوةية هةولَياندا بة سازاندنى كوَمةلَيَك ئةفسانة وةلاَمي ئةم ثرسيارانة بدةنةوة. ئةم بارودوَخةش دريَذ بووةوة تاكو ناوضةكة كوَمةلَِيَك ئايين و طوَرانكاري نويَى بة خوَِيةوة بيني كة بة هاتنى هةريةكة لة ئاييني (ماني و سةردةشت و…هتد) كة ئةمةش هةنديَك ناوضةى ميسوَثوَتامياي طرتةوة كة ئةمانةش تيَروانينيان بوَ بابةتة ئاينييةكان، دابةش دةبووة سةر دوو هيَزدا، هيَزطةليَكي ضاكة (ئاهورامةزدا)، هيَزطةليَكي شةيتان كة بة (ئةهريمةن) دةناسران بة هاتني ئايني يةهوودي بة رابةرايةتي ثيَغةمبةر (موسا) كة دروشمي يةكتاثةرستي بوَ خودا لةطةلَ كردةوةي ضاكة و وازهيَنان لة خراثةى بةيان كرد، ئةمةش بابةتطةليَكى نويَ بوو لة بواري ئاييني و تةنانةت رامياريشدا، ضونكة ئةمة دةبيَتة ئاييني ئيمثراتوَريَك لة داهاتوودا، مروَظة سةرةتايةكان لة ثيَشدا ئةو كاهينانةي كة دةيانثةرست لة سةر دوو بنةما بوو:-

    يةكةم : رووداوطةليَكي  سروشتي كة روويدابيَت، وةكو باران، بةفر و بوومةلةرزة لةم كاتةدا ثةنايان دةبردة بةر ثةرستراوةكانييان و قوربانييان بؤ دةكردن بؤ ئةوةى بيانثاريَزيَت.

    دووةم:  خوَشةويستي مروَظة سةرةتاييةكان بوَ ئاذةلَيَك يان مروَظيَك يان هةرشتيَكي ترى كة لة لة دةوروبةرياندا بوون واي ليَدةكرن لة سةر شيَوةي ئةو شتة ثةيكةريَك ساز بكةن، لةكاتي تةنطانةدا بيثةرستن كة هةموو ئةمانةش لة مةودايةكي نزيكدا بوَ ئاسودةي روَحي بووة، هةروةها لة مةودايةكي دووريشدا بوَ زالَبوون بةسةر كيَشة و طرفتى رؤذانةيان كة لة سنوري ئةقلَي ئةماندا ضارةسةري نةبووة، لةم كاتةدا ناضار ثةناييان دةبردة بةر ثةرستراوةكةيان، بة فريادرِةسي خوَيان دةزاني. ئةطةر هةر هيض ضارةسةريشي نةكرداية ئاسودةطي روَحي ثيَدةبةخشي، هةر وةكو ضؤن لة ئةمرِؤدا ضةنديين ريَبازي فةلسةفي تيَرِوانينيان بوَ ئاين واية كة كاريَكي ناوةكيية و زياتر ثةيوةندييةكي راستةوخوَية لة نيَوان(عابد و مةعبودا).

    مروَظ  تاكو هاتني ئايني ئيسلام لة بازنةييةكي داخراوودا دةسوورِايةوة، هةروةها هةموو جوَرة هةولَيَكي تاقي كردوةتةوة بوَ دةربازبوون لةو نائوميَديية، بةهيواي ئةوةي هةنديَك طوَرِان لةخوَيدا دروست بكات لةرووي ماددي و مةعنةويةوة، هةرضةندة كيَشةو ململانيَ و طرفتةكاني ناو(ثةرستطاكان) لةكوَندا واي لة نةتةوةكاني ميسوًَثوَتاميا كردووة لة ريَطةي ثاشاكانييانةوة ضةندين ياسا و ضاكسازي لة بواري كوَمةلاَيةتييدا بكةن، بةلاَم كانطايى برِيارةكان هةر ثةرستطاكانةوة بووة، دةرضووني ياساكانيش لة كاتيَكدا دةردةضوو كة مولَكييةت ثةيدا دةبيَ، هةروةها فاكتةريَكيشة بوَ دووبةرةكي لة  نيَوان ضيني ناو ثةرستطاو فةرمانرِةوا لةطةلَ خةلَكي سادةو ئاسايدا، يةكةميين ضاكسازي لة ميَذوودا كة كرابيَ لة ميسوَثوَتاميا سةري هةلَدا، كة ئةويش ضاكسازييةكاني (ئوَركاجينا)ية كة ئةمةش دوو طرنطي هةبوو:

    يةكةم: طوَرِانيَكي كوَمةلاَيةتي دروستكرد لة ئاستة جياوازةكاندا.

    دووةم: ريَطة خوَشكةر بوو بوَ دةركردنى كوَمةلَيَك ياسا كة طرنطترينيان ياساكاني (ئوَرنةموَ و ئةشنوَنا و حامورابي)ية، هةريةكة لة ياساكانيش وةكو بزويَنةريَك وابوون لة كوَمةلَطادا، كة ئةمةش ديسان لة سةر دوو بنةما كاريان دةكرد:

    بنةماي يةكةم: (عين بالعين) واتة ضاو بةضاو بةماناي ئةوةي هةركةسيَك يةكيَكى ديكة بكوذيَت، ثيَويستة بة هةمان شيَوةي كةسة كوذراوةكة ئةويش بكوذريَت.

    بنةماي دووةم: (تعويض) قةرةبووكردنةوة، واتا كةسيَك كة كةسيَكي تر دةكوذيَت ثيَويستة لة بةرامبةر توَلَةي كوذراوةكةدا ثةنجا مسقالَ زيَري ليَ وةربطيريَت.

    ئةوةى كة لة سةرةوة باسمانكرد دةسثيَك بوو لةذياني مروَيي كوَنى كوَمةلَطةي ميسوَثوَتاميا تاوةكو سةرةتاكاني ئايني ئيسلام دةتوانيَت ويَنةك بيَت بوَ جيهاني عرةبي و طةليَك ولاَتي ديكةش لة روَذهةلاَتدا.

    هاتني ئايني ئيسلام و طوَرِانيَكي ريشةي

    هةر لة طةلَ دةركةوتنيدا ئايينى ئيسلام تواني ببيَت بةئاييني سةرةكي لة ناوضةكةدا لةطةلًَ رةتكردنةوةي هةموو ئايينةكاني ديكة، هةرةوها بةرنامةيةكي نويَي ثيَ بوو بوَ ذياني مروَظايةتي لةرووي كوَمةلاَيةتي و ئاييني و ئابووري وراميارييةوة، زياتريش ئيشكردن بوو لةسةر عةدالةتى كوَمةلاَيةتي تاكو كؤتايى دةسةللاَتى خةليفةكانى راشيدين. ئةو هةنطاوانةي نراون لة فةترةي ئيسلامدا لة طشتطير بووة بة سةر كؤمةلَطةكاندا، هةرةوها لةم ماوةيةدا ضةندين زانا و بيرمةند دةركةوتن لةنةتةوةكاني ذيَر دةستي دةولَةتي ئيسلامدا كة مةرج نيية ئةمانة هةموويان عةرةببن، ضونكة ئايني ئيسلام بووة بةشيَك لة روَحي (عةرةبيَك، كورديَك يان فارسيَك) كة هةموويان بةرطرييان لةو ئايينة دةكرد تاكو سةرهةلَدانى شوَرِشي ثيشةسازي لة ئةوروثا.

     بة برِواى (مةريوان وريا قانع) يةكيَك لة دةرهاويشتة سةرةكييةكاني ئةم شوَرِشة، ناسيوَناليزم بووة، ليَرة بةدواوة هةموو نةتةوةكاني ذيَر دةستي هةر ئايدوَلوَذيا و ئاينيَك داواي مافي خوَي دةكرد. هةر لة ميانةدا بوَضونيَكي ديكةش هةية كة ثيَيواية سةرةتاكاني ناسيوَناليزم لة جيهاني ئيسلامدا دةطةرِيَتةوة بوَ سةردةمي عوسمانييةكان بة تايبةتى لة سالَي (1918) كة زياتر عوسمانييةكان كارييان لةسةر نةتةوة دةكرد نةك ثةيامي ئيسلامي.

    بيرمةندان لة جيهاني ئيسلامدا

    نموونةكان لةبواري كوَمةلَناسيدا (إبن خلدون) يان كةسيَكي وةكو (إبن روشد) لة بواري فيكر و فةلسةفة بةرهةم ديَنيَت كة كتيَب و بةرهةمةكانيان لة دواي سةدةكاني ناوةراستةوة لة زانكوَكاني ئةو كاتةي ئةوروثا كرابوونة ثروَطرامي سةرةكي وانة فةلسةفيةكان. بةلاَم بيرمةندي عةرةب (هاشم صالح) كاتيَك باسي طةلاني روَذهةلاَتي ناوين و جيهاني ئيسلامي دةكات بة بةراورد لةطةلَ ئةوروثادا دةليَت: ولاَتاني روَذهةلاَت و جيهاني ئيسلامي هاوتةريب بوون لةطةلَ ئةوروثادا تا فةلسةفةي روشدينيزم، بةلاَم لةو كاتة بةدواوة هةموو هةنطاوةكاني ئةم ئةم ولاَتانة بةرةو ضاخة بةردينةكان ثاشةكشة دةكةنةوة، بة ثيَضةوانةوة لة ئةوروثادا بةسود وةرطرتن لة فةلسةفةي طريكي(يؤنانى كؤن) ضةندان بيرمةند دةركةوتن لة سةدةكانى دوازدة و سيازدةوة تاكو سةدةي نوَزدةهةم، ئةم  ماوةيةش بةروَشنطةري ئةوروثي ناوبراوة و ضةندين هةنطاو نراوة بوَ طةيشتن بة ئةوروثاي ئةمروَ، ئةم هةنطاوانةش لةقوتابخانةي (هيوَمنيزم، ريَنسانس، روَشنطةري) كة هةموو ئةم هةولاَنةش لة كيَشةي نيَوان ئةقلَ و ئيمان لاي قةشة (توَما ئةكويني) دةست ثيَ دةكات، بةرِابةراني وةكو (ثةتراريك، ئيراس موَرس، جوَردانوَ برنوَ، سثيَنوَزا) كوَتايي ديَت، كة ئةمانةش بةردةوام لةكيشةدا بوون لةطةلًَ كةنيسة (ثرؤتستان، كاسوَليك) لةلايةك، هةروةها دةستةلاَت و دادطاي ثيشكنين لةلايةكي ديكةوة، لةم ماوةيةشدا ضةندان بيرمةند و فةيلةسوف هةر بة زيندووي سوتيَنران لة ئةنجامي ثةرضةكرداريان بوَ سةر هةردوو ئاينزايي ئةوروثي لة دواي ئةو هةموو قوربانيدانة، طةيشتنة دةرةنجامي بالاَدةستي ئةقلَ بةسةر خورافياتدا، ئةمةش بة جوَريَك كة  هاشم صالح ئاماذةى بؤ دةكات دةلَيَت: من ئةوةندةي خوَم لةبيريارةكاني سةدةكاني ناوةراستي ئةوروثا بة نزيك دةزانم لةطةلَ ئيَستادا ناموَم، ئةمةش لةبةر ئةوةي هةلومةرجي جيهاني ئيسلامي ويَكضووي سةدةكاني ناوةراستي ئةوروثاية.

                          دووبارةبونةوةي ميَذوو

    مروَظي جيهاني ئيسلامي لة ضاخة ناوةنجيكاندا تا فةلسةفةي (روشدينيزم)، كةسانيَك بوون كة وتةكةي طرامشي بةسةرياندا دةضةسثيَت كة دةلَيَت: رةشبينيَكي بة ئيرادة باشترة لة طةشبينيَكي بيَ ئيرادة. مرؤي جيهاني ئيسلامي لة ئةمرِؤدا طةشبينيَكي بيَئيرادةن لة ثاي ئةو هةموو شارستاني و ذيارةي كة بؤيان بة جيَماوة، كةضي لة ئةمرِؤدا توشي دؤطمايةكى خورافى بوون، جطة لة زالَبووني هةستي نةتةوة ثةرستي كة زوَربةي ولاَتاني تةنيووة، هةروةها لةبيَهيَزي تاكيَتى ئةم كوَمةلَطايانة لةكرانةوة بةرووي ئازادي تاك و عةقلَ و زانستدا، خورافيات هةر لةخيَزانةكانةوة تاكو قوتابخانة و زانكوَكانيشي طرتوةتةوة، ئةمةش بة جؤريَك بووةتة ضاوطةى خورافيات كة بةردةوام تاقيكردنةوةشى تيَيدا دةكريَت، ئةطةر ئةم كوَمةلَطايانة دابرِيين لة ئةفسانة و جادو مايةثوض دةبن لة هةموو كايةيةكي زانستي و مةعريفي، هةر ئةم هؤكارةش وايكردووة طؤرِانيَكى نةوعي لةم كوَملَطايانةدا روونةدا، ئةطةر طوَرِانيش هةبيَ سةتحيية. هةروةها ديدى (جيمس فريزةر)يش لةم بارةيةوة بة جؤريَكة كة كوَمةلَطاي دابةشكردووة بوَ سيَ قوَناغي فيكري ئةوانةش:_

    1-سيحر و جادوو    2-ئايين        3-زانست

    جيهاني ئيسلامي و ئةوروثي هةردووكييان ثيَكةوة ثيَدةخةنة قوَناغي سيحر وجادوو، لةقوَناغي ئاينيشدا طةلاني روَذهةلاتي ناويَين هةنطاوي باش دةهاويَذن، بةلاَم لة ئةوروثادا دواي ماوةيةك ثيَدةخةنة قوَناغي ئايينةوة، لة ثاشاندا لة دواي ضةنديين سةدة بزوتنةوةكاني هيوَمانيزم، ريَنسانس و روَشنطةري لة ئةوروثا سةرهةلَدةدات، هةرضةندة بيرمةندانى بة ضةندين قوَناغي زةبروزةنط و توندوتيذي و ئةتني تيَدةثةرِن، بةلاَم دواجار ثيَدةخةنة خانةي ئةقلَطةرايي و زانستةوة، بة ثيَضةوانةوة لة روَذهةلاَت و جيهاني ئيسلاميدا هاوكيَشةكة ثيَضةوانة دةبيَتةوة لة نيَوان قوَناغي ئايين لة طةلَ سيحر و جادوودا دةوةستيَتةوة، فاكتةر سةرةكي دووبارة بوونةوةي ميَذووي سيحرو جادوش دةطةريَتةوة بوَ سةنترالَنةكردني ئةو ذيَرخانة ميَذوويى وفةلسةفيية كة لة ناوخوَدا هةية، لة ثاشانيش بة ئةنتةرناسوَنالَبووني لة دةرةوةدا، ضونكة ئةو ذيَرخانة مةعريفييةى طةلاني روَذهةلاَت لةكوَندا هةيانبوو تاكو دواي ئايني ئيسلاميش كة ثاشخانيَكي باشي سةر باركرا نةتوانرا تا هةنووكة بة نيَودةولَةتي بكريَت و لةو دوَخة ضةق بةستوة دةربازبكريَت. هةر وةكو (بةختيار عةلي) دةربارةي طةلاني روَذهةلاَت دةلَيَت: (كلتووري فةلسةفة شوناسيَكي ئةنتةرناسيوَنالَي هةية، مةحكومكردني فةلسةفة و زانست بةوة دةبيَت، تةنها لةسةر لاقي كلتووري خوَمالَي بوةستن. مةحكومكردنيانة بةمردن، ئةمروَ هةتا ئةو ميللةتانةي كة لة رابردوودا فةلسةفةيان هةبووة لة جيهاني ئيسلامي،ضين، هيند و روَذهةلَاتدا ناتوانن لةو سةرةتاييةوة دةست ثيَبكةنةوة). بؤية هةر ئةمةش فاكتةري بنةرِةتي بة دوَطمابوونة لة روَذهةلاَت و جيهاني ئيسلاميشدا كة ريَطة نةدراوة بةو جيهانيبوون و تيَكةلاَووبونة لةطةلَ دةرةوةدا رووبدات تاطةيشت بةو دؤخةي ئيَستا كة بارطاوى بووة لة خورافيات و توندوتيذي.

    سةرضاوةكان

    1-طه باقر، التاريخ العراق القديم، بغداد –(1980)

    2-هنري فرانكوت، ماقبل فلسةفة، ترجم، جبرا إبراهيم جبرا-(1960|)

    3-شريعة حمورابي، الاب سهيل قاشا، ترجمة محمود امين، لندن(2007)

    5-شارستانيَتي روَذهةلاَتي ئاسياو روَذهةلاَتي ناويَين، نوسيني، ياروَسلاظ كراضي، وةرطيَران- خزر ضوَمان -هةوليَر-(2007)

    6-ويل دورانت، ميَذووي شارستانيةت، بةرطي يةكةم، وةرطيَراني -ئازادبةرزنجي و دانا نةبةز كمال -سليَماني-(2007)

    7-سةرةتاييةك دةربارةي روَشنطةري ، هاشم صالَح ، وةرطيَراني     -شوان ئةحمةد-(2007)

     …………………………………….

     

     

     

  •               وةسيَتى روحم

    كة شةوانة هيوام دةمبا لةم

    شةقامة ساردةدا ثياسةيةك لة طةلَ رِوحمدا دةكةم

    زؤر جار بة بيَدةنطى وهةندىَ جار كة

    دةمةوىَ برسياريَكى ليَ بكةم

    ثيَش ئةوةى زمانم ئامادةكةم بؤ

    دركاندن

    روحم دةلَىَ: كة تؤ ئةم رستةت

    بة من ووت

    بؤ لة نيشتمانى ئةم مردووة سرِانة

    سةفةر ناكةيت و

     باوش بؤ شيَتترين كةس بكةيتةوة

    بؤ ئةوةى تؤش ثاككاتةوة لةم هةموو طوناهة

    سةلَميَنراوةى دةستى بنةمالَةو ئاغاو ضةثؤك

    برِؤ باوش بؤ دورترين مةخلوقى خاكيَك بكةرةوة

     كة رةنطى هيض سياسيةكى ئيَرةى ديبىَو

    كة نة دةنطى هيض مةلايةكى توندرِةوى لة

    مينبةرى مزطةوتةكانةوة بيستبىَ و نة

    نة هيض كام لة ضةقؤ بة دةستةكانى رِيَطاكان ترساندبيَتى

    كة هةميشة بة سةربرِين خؤشبةخت دةبن

    دةلَىَ: برِؤ باوش بة كةسيَكدا بكة

    نة وشةيةك لةنيوضة زمانةكةتى بيستبىَ

    نة هةوالَى جةنطة سورةكانى ولاَتةكةتى

    ثيَطةشتبىَ و

    نة خؤسوتانى ئافرةتة رشثؤشةكانى

    لة ناو لاثةرةى بلاًَكراوة تورِةكاندا

    خويَندبيَتةوة

    روحم لة ثياسةى ئةم شةقامة ساردةدا

    دةلَىَ: برِؤ لة سةر خاكيَك نويَذةكانت بكة

    نة لم نة خوَلَ و نة دارو نة بةردو

    نة ئاذةلَ و نة بالَدار و نة مروظى زيندوو ومردوشى

    بة ثورتيَرتى ئيَرة نةكا

    رِوحم لةم شةقامة ساردةدا وةسيَتم بؤ داكا

    دةلَى: برِؤ تا كات طللةى زياترى لة دةسدانيت لىَ نةكا

    باوش بؤ بارانيَك بكةرةوة

     ئاسمانةكةشى لة هى ئيَرة جوداترو سثى ثؤش بىَ

    دةلَىَ: برِؤ طوىَ بؤ هيَمنترين مؤسيقا راطرة

    بؤ ئةوةى دةنطى ئةو تةقانةت لة بير ضيَتةوة كة

    لة رِوى مندالَة باوك كوذراوةكانى دةستى ئةوان

     لة رؤذى داواى مافدا دةكرا

    برؤ بؤ ئةوةى ويَذدانت ضيتر ئازارت نةدا

    لة بينينى ئةم هةموو طةوةرة كضةى لة سةر بةرمالَ

    نةيانويَرا سةر بةرزكةنةوة

    بروَ با هاوارى لاوة بالغةكانى ئةم كؤمةلَةطة ثرِ ترسة

    زياتر كاست نةكا لة داوايان لة خوا بؤ جوت بوون

    برِؤ بؤ ئةوةى هةر نةبىَ بؤ تةنها جاريَك بة خةيالَيَكى ثرِ

    ئوميَدو ضاويكى جوانةوة لة ئيَوارةيةكدا

     مالَئاواى لة خوَر بكةى

    روحم لة ثياسةى ئةم شةقامة ساردةدا دةلَىَ:

    بروَ باوش بة ناسكترين كضدا بكة لة دورترين جيَطة ليَرةوة

    بؤ ئةوةى تاويَك جةستةت طةرم بيَتةوة

    روحم دةلىَ: برِؤ برِؤ نيشتمانيَك ليَرة جياوازتر

    بؤ عةشقى خؤت بدوَزةرةوة…

     

                                                            (( نةهروَ ئازادى ))  

     

     

     

     

  • ژووری نوستنه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن بۆ كرێیه 
  •            ……………………………….

     

     PNA- ژووری نوستنه‌كه‌ی دكتاتۆری پێشووی عێراق “سه‌دام حوسێن”، له‌ كۆمه‌ڵگای گه‌شتیاری بابلدا له‌ ناوچه‌ی فوراتی ناوه‌ند، بۆ كرێیه‌.
    به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی “رادیۆ سه‌وا”، دوای چه‌ند ساڵێك له‌ پشتگوێ خستن و ئاوڕلێنه‌دانه‌وه‌، به‌م دوواییانه‌ كۆمه‌ڵگای گه‌شتیاری بابل له‌ باشوری به‌غدا كراوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و قوتابیانی زانكۆ و بوك وزاوایان سه‌ردانی بكه‌ن و كاتێكی خۆشی لێ به‌سه‌ربه‌رن.له‌نێو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ بۆ كرێ ئاماده‌كراون، ژووری نوستنه‌كه‌ی دكتاتۆری پێشووی عێراق “سه‌دام حوسێن”ـه‌.له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شیه‌وه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه‌، نرخی یه‌ك شه‌و نوستن له‌ ژووره‌كه‌ی سه‌دام حوسێندا، 200 هه‌زار دیناری چاپی نوێیه‌.           

     

  •  ژاپۆنیه‌ك چه‌ند په‌یكه‌رێكی دزی بۆ ئه‌وه‌ی نوێژیان بۆ بكات
     PNA- دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌یكه‌ری بۆزا له‌ په‌رستگاكانی ژاپۆن دزران، پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ پیاوێكیان به‌ گومانی ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ ده‌ستگیر كرد.

    سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، هێزه‌كانی پۆلیس پیاوێكی 51 ساڵ به‌ناوی (ئیتسۆ ئابی) به‌ تۆمه‌تی دزینی چه‌ند په‌یكه‌رێكی بوزایی له‌ یه‌كێك له‌ په‌رستگاكانی پایته‌ختی پێشوو (كیۆتۆ) ده‌ستگیركردووه‌.

    له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی پۆلیس رایگه‌یاندووه‌، ئابی دوای ده‌ستگیركردنه‌كه‌، دانیناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یی وتویه‌تی: خۆشه‌ویستیه‌كی زۆرم هه‌یه‌ بۆ په‌یكه‌ری بۆزا، بۆیه‌ ئه‌و كاره‌م ئه‌نجامداوه‌، تاوه‌كو هه‌موو رۆژێك نوێژیان بۆ بكه‌م.

    به‌پێی راگه‌یاندنی پۆلیس، دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی 21 په‌یكه‌ری بۆزا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

    وته‌بێژه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌، ئابی دوو په‌یكه‌ری دی له‌ دوو په‌رستگای دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ دزیوه‌، یه‌كێك له‌و په‌یكه‌رانه‌ی ئابی له‌ په‌رستگای (كیۆتۆ)ی دزیوه‌: درێژییه‌كه‌ی 70 سانتیمه‌تره‌ و له‌ سه‌ده‌ی 17 دا به‌خشراوه‌ته‌ ئه‌و په‌رستگایه‌.
    جێی ئاماژه‌یه‌، په‌رستگای كیۆتۆ له‌ ساڵی 1202 دامه‌زراوه‌.

     

     

     

     

     

     

     

     

     

     

     

  • زه‌به‌لاح ترین مانگای جیهان
     PNA- نه‌خۆشی قه‌ڵه‌وی له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ته‌نها مرۆڤ دووچاری نابێت، به‌ڵكو ئاژه‌ڵانیش رووبه‌رووی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌بنه‌وه‌.

    مانگایه‌كی گه‌وره‌ به‌ ناوی (شیللی) ته‌مه‌نی 9 ساڵانه‌ و له‌ جیهاندا به‌ گه‌وره‌ترین مانگا داده‌نرێت، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و مانگایه‌ باڵای 7 پێیه‌، كێشه‌كه‌شی له‌ ته‌نێك زیاتره‌.
    خواردنی ئه‌م مانگایه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری گژوگیایه‌ و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یانداوه‌، كه‌ قه‌باره‌ی ئه‌م مانگایه‌ “شیلی” له‌ قه‌باره‌ی فیل ده‌چێت.

     

     

     

     

     

     

     

     

     

     

  • ديزاينى كوردستان رابورت

  •  *كةسةكانى تا رادةيةكى باش بابةندن بة رينووسى سايتةكةوة، لة كاتيكدا رينووسةكة زور دروستة.
    *هةر بابةتيك لة كوردستان رابورت تايبةتمةندى خوى هةية لة روى كورت و دريزيةوة، بوية رابورت دةبيت لة 720 وشة كةمتر نةبيت و زياتريش نةبيت، هةروةها هةوالةكانيش بة كويرةى روداوةكان دادةريزرينةوة.
    *دةرةوةى جوار كؤشةكة رةنكى بةرةكةى سبية، بؤية ئةمة دةبيتة هؤى ئةوةى خوينةر لة كاتى خويندنةوةى بابةت و هةوالةكاندا بيرزار بيت و كاريكةرى خرابى لة سةر جاوى دابنيت.
    *بيويستة كاتى دابةزاندنى نويسنةكان دةست نيشانبكريت، كة لة كوردستان رابورتدا ئةمة بيش جاو ناكةويت.
    *جياوازى نةكراوة لة رةنكى مانشيَتةكانى نوسينة تازةكان و كونةكان.
    *لة بةر ئةوةى بةيامنيرى لة زوربةى شارةكانى كوردستاندا هةية، لة بلاوكردنةوةى هةوالةكاندا جيكةى باوةرة

     بابةت لة سةر رينوسى زمانى كوردى

     

     

     

     

     

     

Follow

Get every new post delivered to your Inbox.